دوای بیست ساڵ لە دامەزراندن، داهاتووی كتێبخانەی كوردی ناڕوونە

sr

Soran Elîpûr
Sveriges radio, 2017-11-10

sr

 

کتێبخانەی کوردی ساڵی ١٩٩٧ بە دەسپێشخەری کوردانی سوید لە ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە و ٢٠ ساڵ بەسەر تەمەنی دا تێپەڕی، ئێستا بە هۆی کێشەی دارایی داهاتووی کتێبخانەکە روون نیە.

نزیکەی بیست ساڵ و مانگێک لەوە پێش بوو کە لە دەرەوەی وڵات لە ڕێورەسمێکی بەربڵاودا و لە لایەن وەزیری فەرهەنگیی ئەو کاتی سوید خاتوو ماریتا ئوفسکووگ لە حیزبی سوسیالدیموکرات لە دورگەی خێپس هوڵمن لە ناوەندی ستۆکهۆڵم کتێبخانەی کوردی کرایەوە.
. بەرپرسی ئێستای کتێبخانەکە نەوزاد هرۆری لە بارەی هۆکارەکانی دامەزرانی ئەو کتێبخانەیە دەڵێت کە ئامانجمان ئەوە بوو کەرەسە و ماتریالەکانی تایبەت بە کورد و کوردستان کۆ بکەینەوە و لە فەوتان بیانپارێزین. ئەو کتێبخانەیە بەرهەمی دەسپێشخەری کوردانی سوید و لە ناو ئەوانیش دا کەسایەتیەک بە ناوی نەدیم داغدەڤیرەن و کۆمەڵێک کەسایەتیی کوردی و سویدی بوو لە سەرەتادا بە نزیکەی سێ هەزار کتێب دەستیان پێکردووە بەڵام ئێستا ژمارەی کتێبەکانی ئەو کتێبخانەیە گەیشتۆتە سێزدە هەزار کتێب.
بێجگە لە کتێب ئەو کتێبخانەیە کۆمەڵێک وێنە و دەسنووس و بەڵگەنامەی مێژوویی و نەخشەی جوگرافیایی کۆکردۆتەوە و زۆر جار کەسانێک کە خوازیاری لێکۆڵینەوە لە سەر کوردانن روو دەکەنە ئەو کتێبخانەیە.
نەوزاد هرۆری بەرپرسی کتێبخانەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە ساڵانە چەندین کۆڕو سیمیناری جیاواز یان کۆڕی ناساندنی کتێبی تازە چاپکراوو و تەنانەت دەورەی فێربوونی زمانی کوردیش دەکەنەوە، بە گوێرەی قسەکانی نەوزاد ئەو کتێبخانە لە ٢٠ ساڵ تەمەنی خۆی دا بووەتە شوێنێک بۆ هەموو کەسێک بە بێ لەبەرچاوگرتنی نەتەوە، ئایین و رەگەز و تەنانەت لە دەرەوەی سنووری ناکۆکیە سیاسیە نێوخۆییەکانی کورد بەردەوامی بە چالاکییەکانی داوە..
جێگەی باسە کە دوای بیست ساڵ لە دامەزرانی کتێبخانەکە ئێستا کەمکردنەوەی یارمەتی ساڵانەی حکومەت کە بەو کتێبخانەیە دەدرێ، کاری کردۆتە سەر داهاتووی کتێبخانەکە و بە گوێرەی وتەکانی سەرۆکی کتێبخانەکە داهاتویەکی روونی نیە ئەگەر هاوکاری نەکردرێن.

وێنە: سۆران عەلیپوور

© 2021 The Kurdish Library in Stockholm Frontier Theme